ئێران كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كرد
له‌گه‌ڵ چڕتربوون و توند بوونی په‌یامی میدیای دژ به وڵاتی ئیسرائیڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیان بۆ سه‌ر یه‌كتری ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دوو كه‌شتی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن كرد.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران 54ـه‌مین كه‌شتیگه‌لی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن كردووه كه له كه‌شتی پشتیوانی جه‌نگیی و تێكشكێنه‌ری سه‌ربه هێزه‌كانی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی پێكهاتووه كه توانای هه‌ڵگرتنی هێلیكۆپته‌ری هه‌یه.
ئاژانسی میهرنیوز بڵاویكرده‌وه كه دوای چوار ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه هه‌ڵگری “خارك” شاره‌زایانی هێزی ده‌ریایی سه‌ر به سوپای ئێران توانیان گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لی ده‌ریای ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا بكه‌ن.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له چوارچێوه‌ی 54ـه‌مین كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی، فڕۆكه هه‌ڵگری “خارك” ئه‌ركی خۆی به گه‌شتێك بۆ ده‌ریای عه‌ده‌ن و باكووری ئۆقیانووسی هندی و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب به یاوه‌ری تێكشكێنه‌ری “سبلان” ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه كه تێكشكێنه‌ری “سبلان” یه‌كێكه له‌و كه‌شتییانه‌ی دوای هێرشه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له 16ی نیسانی 1988 كه زیانی زۆری پێگه‌یشت، نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و تا ئێستا چه‌ندین ئه‌ركی درێژخایه‌نی ئه‌نجام داوه.
كه‌نداوی عه‌ده‌ن پێگه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه به‌وه‌ی له كه‌ناری باشووری نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب وزه‌ریای هیندی به ده‌ریای سوور ده‌به‌ستێته‌وه، له‌رووی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌یه.