ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به زووترین كات له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئه‌م كاره بكات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له باره‌ی دواین په‌ره‌سندنه‌كانی نێوان ووڵاته‌كه‌ی و كوریایی باكوور رایده‌گه‌ێنێت.” كه وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە (مایك پەمپیۆ) بەنیازە بەزووترین كات لەگەڵ بەرپرسانی كۆریای باكووردا كۆببێتەوە بۆ جێبەجێكردنی دەرەنجامەكانی كۆبوونەوە لوتكەكەی نێوان ترامپ و ڕابەری كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون.”
له‌و باره‌وه (هێزەر ناورێت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت.” دوای كۆبوونەوە لوتكەكە پەیوەندییان بە حكومەتی كۆریای باكوورەوە كردووە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واووی ئه‌و به‌ند و خاڵانه جێ به‌جێ بكه‌ن كه هه‌ردوو سه‌رۆك ووڵات له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.”
ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت: پەمپیۆ بەزووترین كات چاوی پێیان دەكەوێت و قسەیان لەگەڵدا دەكات، گوتیشی : لەم كاتەدا هیچ كۆبوونەوەیەك و شیكردنەوەیەكمان نیە ڕایبگەیەنین.”