پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوەی لەسەر وێنەیەك داوەو داوا دەكات هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان شوێنێكی گونجاو بدۆزنەوە.”

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی وێنەیەك، كە هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوەو تێیدا دەردەكەوێت دوو كرێكار لەسەر لێواری شەقامێكی سەرەكی لەژێر سێبەری دارێك دانیشتوون و هاتوچۆی هه‌ولێریش داوا ده‌كات كه‌ شوێنی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ دانیشتن نه‌ك شوێنی له‌و شێوه‌یه‌.”

هه‌روه‌ها هاتوچۆی هەولێر داوای كردووە، كرێكاران و هاوڵاتیان دەبێت جێگەی گونجاو بدۆزنەوە بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان حەسانەوەیان، نەوەكو ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.”

Back to top button