شۆك… چه‌ندین یاریزانی به‌ ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی واز له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌هێنن.

لەدوای شکستە قورسەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کرواتیا لە یارییەکانی مۆندیالی 2018 روسیا کاتێک (3-0) توشی دۆڕان هاتن.”

رۆژنامەنوسی ناسراوی ئەرجەنتینی  ( هێڕنان کاستیۆ) ئاشکرای کردووە ،حەوت یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاریانداوە لە دوای یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2018، چیتر درێسی ئەو هەڵبژاردەیە نەپۆشنەوەو بەرەسمی واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی بهێنن.

رۆژنامەنوسەکە ئاشکرای کردووە هەریەکە لە (رۆخۆ و بیلیاو بانێگاو دیماریاو هیگواین و ئەگوێرۆ)  لەگەڵ سەرکردەی هەڵبژاردەکە (میسی) ، چیتر دوای مۆندیالی 2018،یاری بۆ ئەرجەنتین ناکەنەوە.

ئەمە لە کاتیکدایە شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی میسی توشی دۆڕانێکی قورس  بە هەڵبژاردەی کرواتیا (3-0)  هات ودوای دوو یاری مۆندیال تەنها 1 خاڵی هەیەو 4 گۆڵی لێكراوەو یەک گۆڵی کردووە.

Back to top button