چارەسەرێك بۆ مووچەی پاشەكەوت دۆزرایەوە
خواكوڕك
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له كۆتایی به‌جێگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیره بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ئه‌مرۆش هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت وەك یەكەم كەس بەشداریی پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی موچەیان بۆ كرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10/10/2016 لە شاری هەولێر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به پرسی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت كۆبووه‌وه و بڕیاره پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی موچە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بێت و تێیدا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناو و زانیاری و وێنە و وێنەی چاویان وه‌ربگیرێت
پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی موچە یەكێكە لەهەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم، رێخۆشكەرە بۆ رێكخستنەوەی موچە و نەهێشتنی دوو موچەیی و سێ موچەیی و وه‌زاره‌تی كار راسپێردراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه و بڕیارە لە 19ی ئەم مانگەوە لە وەزارەت‌و دامەزراوەكانی تری حكومەت دەست بە پرۆسەكە بكرێت‌و لەكۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵیشدا تەواوببێت لەكاتی تەواو بوونیشی دا پاشەكەوتی مووچەش بخرێتە سەر ئەو حیسابە ئەلیكترۆنیە فەرمانبەران.