ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی خوێن و كه‌م خوێن یان هه‌یه‌ با مۆز بخۆن.

له‌ باره‌ی مۆزه‌وه‌ پزیشکەکانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن.” مۆز یەکێکە لەو میوە سودبەخشانەی کە سودێکی زۆر دەگەینێت بە تەندروستی مرۆڤ ئەمەش بە ھۆی ئەو مادە سودبەخشانەی کە لە مۆزدا ھەن و لە پێکھاتەی مۆزن.”

پزیشکەکان ئاماژە بەوەشدەدەن.” کە مۆز رێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی “c و b و a ” و جگە لە چەند مادەیەکی تری وەک مەنگنیزیۆم و ئاسن و کالسیۆم و چەند مادەیەکی تر بەلای پزیشکەکانەوە مۆز بە ھۆی پێکھاتەکانی سودێکی زۆری ھەیە بۆ خوێن و رێگری دەکات لە توش بوون بە کەم خوێنی و ئەنیما.”

چه‌ند سودێكی گرنگی مۆز:-

١. مۆز پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
٢. یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.
٣. خواردنی مۆز یارمەتی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات بەهۆی بوونی رادەیەکی زۆر ڕیشال لە پێکهاتەکەیدا.
٤. مۆز یارمەتی دروستبونی خانەی لەش دەدات.
٥. مۆز دەوڵەمەندە لە Vitamin C.
٦. مۆز یارمەتی وەرزشوانان دەدات لە جێبەجێکردنی وەرزش.
٧. مۆز دژی نەخۆشی کەم خوێنیە.
٨. خواردن و بۆنکردنی مۆز دەبێتە هۆی کپکردنەوەی برسیەتی.
٩. خواردنی مۆز دەبێتە هۆی زیادبونی هەوەس و دڵخۆشی.

Back to top button