باینجان باشترین ده‌رمانه‌ بۆ مێشك بزانن چۆن.؟

بانجان یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌  خێزانه‌كان ده‌یكه‌نه‌ خواردنیان ، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ سوودی ئه‌م خواردنه‌ چیه‌ و چی جۆره‌ سودێكی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ.”

چه‌ند سودێكی زۆر گرنگی باینجان:-

جگە لە چەندین ڤیتامین و كانزا، گەلێك مادەی سوودبەخشی تری تێدایە كە لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەكانی مێشك لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەكانی مێشك باشتر دەكات.”

هەروەها مادە فینۆلیكەكانی باینجان دژی شێرپەنجە و دژی میكرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەكان كاردەكەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا.

هەندێك جار لەبەر زیاد بەكارهێنانی كانزی ئاسن بە شێوەی دەرمان(بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەركردنی كەمخوێنی، رێژەی كانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەكان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەكرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش رزگار دەكات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن.

لە هەندێك كەسدا، خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك دەبێتە ئەگەری جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ك بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە كە ئەوانەی هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان هەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراكیان بە سەوزەكانی تر جۆراوجۆر بكەن.

Back to top button