سلێمانی.. دووكه‌س بوونه قوربانی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا ده‌لێـ”نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی 6 ی 2018 لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری( كیا –ژمارە ، بەغدا )گڕی گرت و بەهۆیەوە دوو كه‌س سووتان و گیانیان لەدەست دا، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو كه‌سه‌كه ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراون”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی دا هاتووه”بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمۆبیلێكەوە دوو كه‌س گیانیان لەدەستداوە بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێستا هیچ ناسنامەیەكیان ئاشكرا نەبوو”.
له كۆتایش به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس راشی گه‌یاندووه”لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.