گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک: ئهگهری داگیركردنی بهشێكی كهركووك ههیه لهلایان داعش
گوتهبێژی ئاسایشی كهركووك فهرهاد حهمه عهلی له لێدوانێكی دا رایگهیاندووه”رۆژانە چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک و دەورووبەری چالاکی ئەنجامدەدەن دەڵێ، ئەگەر کار وا بڕوات ژمارەیەک ناوچەی دیکەی کەرکووک دەکەوێتە دەست داعش و رەوشەکە ئاڵۆزتر دەبێ، دهشلێـ”ھەر دوای کشانەوەی ھێزەکان ھەرێمی کوردستان لە کەرکووک چەکدارانی داعش توانیویانە بگەڕێنەوە کەرکووک و دەورووبەری ھێزە عێراقییەکانیش کێوماڵی ناوچەکانی ریاز و حەویجە و رەشاد و زابیانکرد نەیانتوانی ناوچەکە لە داعش پاک بکەنەوە”.
ئهو گوتهبێژهی ئاسایشی كهركووك به ماڵپهری فهرمی پارتی راگهیاندووه”لەبەر ئەوە داعش دووبارە لە کەرکووک چالاکبووە و خۆی رێکخستووتەوە لەو ناوچانەی ئاماژەم بۆکرد وەک ناوچەکانی دوزو داقووق و حەویجە و ریاز و زاب و رەشاد، ئێستا زۆر چالاکە و ھێرش دەکەنە ھێزە عێراقییەکان و ھاوڵاتیانی سڤیل، بێگومان ئەو ھێزانەی عێراق کە لەو سنوورەدا جێگیرن ناتوانن بەرەنگاری چەکدارانی داعش ببنەوە.
گوتهبێژهكهی ئاساشی كهركووك دهشلێـ” نەک لەدەرەوەی کەرکووک لەنێو سەنتەری شاری کەرکووکیش داعش چالاکی ھەیە و رۆژانە رێژەی تاوان لە ھەڵکشاندایە، دیاردەی ھەڵکۆتانە سەر ماڵان و خەڵکی خوا پێدراو رفاندن و کوشتنی ھاوڵاتیان لە شاری کەرکووک بووەتە رۆژانە، ئەمانە بەراورد بە سەردەمی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە،گوتیشی” ئەگەر ھێزەعێراقییەکان نەتوانن سنووری کەرکووک بە تەواوی پاکبکەنەوە لە تیرۆریستانی داعش دوور نابینم لەداھاتوو چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەش بکەوێتە ژێر چنگی داعش.
گوتهبێژهكهی ئاسایشی كهركووك دهشلێـ”تا ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش دیارنییە لە کەرکووک چەندە، بەڵام زانیاریمان ھەیە ژمارەیەکی بەرچاو چەکداریان کۆکردووتەوە و رۆژ بە رۆژیش لە زیادبووندایە.
شایانی باسه ئەمڕۆ ھەینی لە شارۆچکەی داقووقی سەر بە کەرکووک بەھۆی مەترسی داعش ژمارەیەک خێزانی کورد ئاوارەبوون و بەر لەچەند رۆژێکیش بەھۆی مەترسی داعشەوە ژمارەیەک خێزانی کوردانی کاکەیی ئاوارەبوون، فەرھاد حەمە عەلی جهخت لهوه دهكاتهوه، كه داعش بەشێوەیەک دەستی بە جۆڵە کردووە رۆژانە مەفرەزەکانیان دێنە سەر شەقامە سەرەکییەکان و رێگری لە خەڵک دەکەن، بەتایبەتی رێگەی سەرەکی بەغداد کەرکووک لە ژێر دەستی داعشدایە، لەھەندێ گوند داعش دەستەڵاتدارە و ھێزی عێراقی تێدانییە و خەڵکیشی لەگەڵدایە”.