به‌م رێگایانه‌ چاوه‌كانت له‌ سست بوون و له‌ده‌ستدان بپارێزه‌

خواكوڕك
 
پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شێوازی كاركردنیان له‌سه‌ر ئامێر و كۆمپیوته‌ر و كارگه‌كانی بنیاتنان و كه‌ره‌سته‌یی هه‌وایین، كه‌ پێویسته‌ به‌به‌رده‌وامی بۆ پارێزگاری كردن له‌ ته‌ندروستی چاوه‌كانیان چه‌ند خاڵێك له‌پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام ره‌چاو بكه‌ن:
 
 
-بزانە چی دەخۆیت، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە گیراوەی ” carotenoids” وەک ” lutein” کە زیاتر لە سەوزە گەڵا سەوزەکاندا ھەن وەک سپێناغ و کاھوو، لە کێشەی تۆڕی چاو دەتپارێزن کە لە کاتی بەتەمەنداچوون یەک ھۆکاری کوێرییە.
ئۆمێگا٣ کە لە ماسی و گوێزدا ھەیە ھەوکردنی چاو کەم دەکەنەوە، بێجگە لەو خۆراکانەی بە ڤیتامین سی و پڕۆتین دەوڵەمەندن، ھەروەھا دوورکەوتنەوە لە ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کە لە بەتەمەنەکان کوێری و لێڵبینی دروست دەکات.
 
-سەردانیکردنی پزیشک، ئەگەر کێشەی چاویشت نەبێت ناوەناوە سەردانی پزیشکی شارەزای چاو بکە، بەتایبەتی کە ٤٠ ساڵت تێپەڕ کرد ساڵانە پشکنین بکە و ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنت ھەیە بە پزیشکەکەی بڵێ.
 
-چاوت بپارێزە، پێویستە چاوەکانی خۆت و منداڵەکانت لە زیانەکانی تیشکی خۆر بپارێزیت.
 
-لە جگەرەکێشان دوور بکەوە، جگەرەکێشان بۆ دەمارەکانی چاو تۆڕی چاو زیانبەخشە، ئەگەر جگەرەکێشیش نیت، ئەوە پێویستە لە دووکەڵەکەی خۆت بەدوور بگریت، چونکە ھەمان کاریگەری ھەیە.
 
-کەشوھەوای ماڵ و شوێنی کار، پێویستە خۆت لە ھەوای گەرم و وشکی سپلیت بپارێزیت کە چاو وشک دەکەن، ھەروەھا خۆت لە ئاژەڵی ماڵی بپارێزە کە موو و پەڕیان ھەیە و زیان بە چاوەکانت دەگەیەنن.
 
-شلەی سوێر، رەنگە دوای خۆشتن وەیا لەکاتی دەست و چاو شووشتن پڕووشکی سابوون بچێتە چاوتەوە و سوور ھەڵبگەڕێن، بۆیە باشترین چارەسەر شووشتنیانە بە گیراوەیەکی سوێر یان فزیۆلۆجی بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
 
-چاویلکەی پاراستن، ئەگەر سروشتی کارەکەت وایە کە دارتاشی یان ئاسنگەری یان ھەر کارێکی تر دەکەیت کە ئەگەری چوونی تەن و شلە بۆ ناو چاوەکانت ھەیە، پێویستە چاویلکەی تایبەت بۆ پاراستنیان لەچاو بکەیت.
 
-حەسانەوەی چاو، ئەگەر لەسەر کۆمپیۆتەر کار دەکەیت یا کتێب دەخوێنێتەوە و تەرکیز دەکەیت، ژمارەی لێکنانەوەی چاو کەمتر دەبێت بە بەراورد بە حاڵەتی ئاسایی، بۆیە وشک ھەڵدەگەڕێن و پێویستە فرمێسکی دەستکرد بەکار بێنیت و ناوەناوە پشوو بە چاوەکانت بدەی.
 
-لەکاتی گەشتکردن، لەناو فڕۆکەدا رەنگە چاوەکانت تووشی وشک ھەڵگەڕان و خرۆشان ببنەوە، بۆیە ھاوێنەی نووسەک یا فرمێسکی دەستکرد بەکار بێنە.
 
-ھاوێنەی نووسەک و پزیشکی، ناوەناوە چاوەکانت لای پزیشک بپشکنە و ئەگەر ھاوێنەکانت پێویستیان بە گۆڕان ھەبێت، بیانگۆڕە.
Back to top button