پارتی له‌هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان كورسیه‌ك له مووسڵ زیاد ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی دادگایی فیدراڵی عێراق چه‌ند بریارێكی له‌باره‌ی تانه‌ی لایانه سیاسیه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن دا، پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌زگایی هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌لێـ”بڕیارەکانی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی بە دڵی ئێمەبوون وەک پارتی، ئەوانەشی لە پەرلەمانی عێراق دژی دەنگی پێشمەرگە دەنگیاندا روویان رەشبێت، لەبەر ئەوەی ئێمە ھەر لەسەرەتاوە پێمانوابوو رەتکردنەوەی دەنگی پێشمەرگە و ئاوارەکان پێچەوانەی دەستوور و یاسایە و ناحەقییە بەرامبەر بە پیشمەرگە قارەمانەکان دەکرێت”.
خه‌سرۆ گۆڕان به‌رپرسی ده‌زگایی هه‌ڵبژاردنی پارتی له لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی ده‌لێـ”راستە ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی ئاوارەکانی نەینەوا ھەژمارنەکراون، بە ھەژماردنی دەنگەکان بەدەست گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکاندا دێت لە پارێزگای نەینەوا و ئەو دەنگانەشی ھەژمارنەکراون ھەموویان بە دەست ھەژمار دەکرێنەوە”.
رۆژی 21ی 6ی 2018 دادگایی فیدراڵی عێراق چه‌ند بریارێكی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرکرد و فەرمانیدا ھەژمارنەکردنی دەنگی پێشمەرگە و ئاوارەکان نا دەستووریە لەو بارەیەوە خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ” كه پارتی له‌ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مووسڵ كورسیه‌ك زیاد ده‌كات، ده‌شلێـ” هه‌وڵی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان، وایکرد پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵای یاسایی تۆماربکات و بەرگریی لە دەنگی پێشمەرگە بکات”.
سەرەرای ئەو فشارە زۆرەی لەسەر دەنگدەری پارتی لە نەینەوا، بەتایبەتی دروستکردنی ئاستەنگ لەلایەن ھێزەکانی عێراقی و حەشدی شەعبی بۆسەر ئەندام و دەنگدەرانی پارتی توانی لە نەینەوا شەش کۆرسی بەدەستبێنێ، خەسرۆ گۆران دەڵێ، “ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین ئەنجامی دەنگدانی ١٢ی ئایاری رابردوو بەدەست ھەژماربکرێنەوە، چونکە ئێمە بێمەنتین لەدەنگی خۆمان و ئەگەریش ئەنجامی پارێزگای نەینەوا بەدەست ھەژمارکرا ئەوا چاوەڕێ دەکەین ژمارەی کۆرسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا زیادبێت بۆ حەوت کۆرسی.