به‌ژماردنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات

پاش بریاری هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردن، هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، له‌لایان دادگایی فیدراڵی  عەمید سەید ھەژار، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی، ده‌لێـ” پاش ره‌د كردنه‌وه‌ی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌، پیلانێک دژی پێشمەرگە و شکستی ھێنا”.

ئه‌و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی زێره‌ڤانی ده‌شلێـ”ئێمە دڵخۆشین بە بڕیاری دادگا، چونکە دەبوایە ئەمر بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە نەفەوتێت، چونکە پێمان وایە لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە نەک تەنیا بەرگریی لە ھەرێمی کوردستان کرد، بەڵکو بەرگریی لە ھەموو عێراق کرد، ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەبوایە عێراق کۆتایی ھاتبوو و دەکەوتە دەست گرووپی تیرۆریستیی داعش، لەبری دەستخۆشی، دەیانویست مافی دەنگدانیشمان لێ وەربگرنەوە، من وەک پێشمەرگەیەک بۆچوونم وایە ھەر کەس و لایەنێکی عێراقی بڕیاری بدایە بۆ ئەوەی دەنگی ئێمە بفەوتێت بە ھەموو شێوەیەک بەرەنگاری دەبووینە و جێگەی قبووڵکردن نییە.”

پێشمەرگە لە ماوەی سێ ساڵی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش توانی شکست بە گەورەترین گرووپی تیرۆریستی بێنێت و وەک فەرماندەیەکی باڵای ھێزی پێشمەرگە ڕوونی دەکاتەوە، لەبری پاداشت و سوپاسگوزاری دەیانویست پێشمەرگە لە دەنگدانیش بێبەش بکەن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ جێگری فەرمادەی زێرەڤانی دەڵێت: “پێشمەرگە خوڵام و بەکرێگیراوی ھیچ کەس و لایەنێک نییە وەک ھەر ھاووڵاتییەکی دیکە مافی دەنگدانی ھەیە و ئەوانەیشی دژی دەنگی پێشمەرگە وەستانەوە، خۆیان دەبینەوە چارەنووسیان چی دەبێت، چونکە عاقیبەتیان وەک ئەو ڕژێم و سەرکردانەی پێشتر دەبێت کە دژی پێشمەرگە بوون.”

بریاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر تانه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، پارتی توانی رێگری بكات له‌ سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ كاندیدی ده‌رچووی پارتی دیار ته‌یب به‌رواری ده‌لێت”بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ڕەتکردنەوەی داواکەی پەرلەمانی عێراق و ھەندێ لایەنی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە بفەوتێت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرایە بڕیاری دادگا ئەمڕۆ لەسەر تانەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچوو، ئەوەش شانازییە بۆ پارتیمان کە ھەردەم بەرگریکاری مافی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ بووە، بڕیاری دادگاش یەکلاکەرەوەیە و ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ تانەی لێ بدات، یان ڕەتی بکاتەوە،  ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “مخابن لەسەر بەھانەیەکی نەیاسایی دەیانویست دەنگی پێشمەرگە ھەژمار نەکرێت، بەتایبەتی لەسەر داوا و پێشنیاری ھەندێ پەرلەمانتارانی کوردستان ئەو بڕیارە دەرکراوە لە پەرلەمانی عێراق، چونکە دەنگی پێشمەرگە ھەژمار بکرێت و نەکرێت پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، تەنیا بۆ ھەرێمی کوردستانە، ئەو لایەنانە دەیانزانی زۆرینەی پێشمەرگە و دەنگی تایبەت بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە پارتی زیاتر خۆی بە خاوەنی ئەو ھێزانە دەزانێت و بەرگرییان لێ دەکات.”

شایانی گوتنه‌وه‌یه‌، پارتی ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووە لە ھەرشوێنێک ساختەکاری کرابێت دەنگەکان بەدەست ھەژمار بکرێت، تا بەراورد بکرێت لە نێوان ئەنجامی ئامێرەکانی کۆمسیۆن و ئەنجامەکانی بەدەست ھەژمار دەکرێن”.

ئه‌و كاندیده‌ ده‌رچووه‌ی پارتی ده‌شلێـ”ئەوە بڕیارەکە دەرچوو دەنگی پێشمەرگەش بە دەست ھەژمار دەکرێنەوە، لەبەر ئەوەش، ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە کوردستان زیاد دەبێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دھۆک، ئەویش بە ھۆی ئەوەی پێشتر بە بەھانەی نەخوێندنەوەیان لە لایەن ئامێری ئەلیکترۆنی ژمارەیەکی زۆری دەنگی تایبەت سووتێندرابوون لە لایەن کۆمسیۆنەوە بە ھەژماری دەستی دەنگەکانمان بۆ دەگەڕێنەوە و زیادیش دەبن.”

Back to top button