هوشیار زێباری:دۆراوه‌كان كاربۆدرێژکردنەوەی ویلایەتی پەرلەمان و حكومه‌تێكی كاربه‌رێكه‌رده‌كه‌ن

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نووسینێکیدا کە لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” هێشتا حەقڵەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی عێراق تەواو نەبووە، بەڵکوو داوای کۆبوونەوەیەکی (ئیستسنائی)ی دیکەی پەرلەمانی عێراق کراوە ”کە بەپێی دەستوور تەنیا ٨ ڕۆژ لە ویلایەتەکەیدا ماوە“.
 
ئەندامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت:”لەو کۆبوونەوەیەدا ”سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هاوپەیمانییە دۆڕاوەکان“ پێشنیازی ”بیدعە“یەکی نوێ دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی پەرلەمان تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ. ئامانجیش لەم کرایە ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق نەبێت بە حکوومەتی کاربەڕێکەر، بەڵکوو دەسەڵاتەکانی درێژ بکرێتەوە.
 
له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا هوشیار زێباری نوسیوشیه‌تی :” ئەگەر ئەم کارە بکرێت، ”پێشێلکارییەکی دەستووریی مەترسیدارە و کودەتایەکە بەسەر سیستەمی سیاسیی دیموکراسی و ئیتیحادیدا دەکرێ”.
Back to top button