فاینانشیاڵ تایمز: یه‌كشه‌مه‌ سه‌یری ئه‌ردۆغان بكه‌ن چۆن ‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ێستادا پێشبینیه‌كان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌خرێنه‌ روو, نووسەرێكی ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ی ئینگلیزییش ده‌نوسێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و قوماره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی توركیادا ده‌یكات، به‌دۆڕانی خۆی كۆتایی پێدێت.

لاورا پیته‌لی نووسەر له‌ رۆژنامه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز) نووسیویەتی “ئەردۆغان جگه‌ له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش هه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی بۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن موحه‌ره‌م ئینجه‌ بێت.

نووسه‌رەكە دەڵێ “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووریی توركیا به‌ره‌و خراپی ده‌چوو، ئه‌ردۆغان توركیای برده‌ ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌. به‌ڵام به‌گوێره‌ی ده‌زگا راپرسییه‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ست ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیشدا بدۆڕێ و موحه‌ره‌م ئینجه‌ بیباته‌وه‌”.

نووسه‌ر باس له‌ كێشه‌ی كورد ده‌كات له‌ توركیا به‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستە چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق و سووریا، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا تووڕه‌ كردووه‌ و له‌ رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش توركیا شكستی هێناوه‌.

هه‌روه‌ها دەڵێ كە وه‌به‌رهێنه‌ران متمانه‌یان به‌ئاسایشی ناوه‌خۆی توركیا نه‌ماوه‌ تا وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، بۆیه‌ توركیا دووچاری قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 24ی مانگ ده‌بێت.

لاورا پیته‌لی له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باس له‌ موحه‌ره‌م ئینجه‌ ده‌كات كاندیدی جه‌هه‌په‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، كه‌ زۆر بوێرانه‌ و به‌هێزێكی زۆر و ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌ردۆغان وه‌كو كه‌سێكی بێ گیان ته‌نیا له‌ میتینگه‌كاندا به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئیدی له‌ شكست نزیك بووه‌ته‌وه‌.

Back to top button