پارێزه‌ری مریه‌م: نێچیرڤان بارزانی ژیانی به‌خشی به‌ مریه‌م

مه‌ریه‌می تاقانه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و منداڵه‌ ونبووه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو كه‌ دوای هاتنه‌وه‌ی ناوی بۆ هاوناز گۆڕدرا و دواتر ئه‌و ناوه‌ و ناسنامه‌كه‌شی لێسه‌ندرایه‌وه‌، به‌مزوانه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی ناسنامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی نوێی عێراقی كه‌ به‌ڵینی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێ به‌خشرا.”

له‌و باره‌یه‌وه‌، (ئه‌یاد كاكه‌یی) پارێزه‌ری خۆبه‌خشی مریه‌م، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه‌ وه‌ك پارێزه‌رێك چ ڕێیه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێدانی ناسنامه‌ به‌(مه‌ریه‌م)،منیش ڕێ و شوێنه‌كانم بۆ دیاریكردن ته‌نها ناوی مریه‌م و خانه‌واده‌كه‌یم به‌ به‌تاڵی به‌جێهێشت.”

پارێزه‌ر كاكه‌یی ئه‌وه‌شی گوتووه‌:”هه‌فته‌ی ڕابردوو (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌ریه‌می بانگكردووه‌ بۆ چاوپێكه‌وتن له‌یه‌كه‌م بینینیدا به‌ ناوی( ژیان) بانگی كردووه‌، دواتر پێی وتووه‌، له‌مه‌ودوا ناوی تۆ(ژیان) ده‌بێت به‌پێی ناسنامه‌ نوێیه‌كه‌ت، وه‌ ناوی باوكیشت، كامه‌ران ده‌بێت ،چونكه‌ ئیتر ناخۆشی بۆ تۆ كۆتایی هات ژیانت كامه‌ران ده‌بێت.

هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م ناوی دواترت(هه‌ورامی) بێت، چونكه‌ خۆت خه‌ڵكی ئه‌ ناوچانه‌ی با مۆركی ئه‌و ناوچه‌یه‌ت پێوه‌بێت، هه‌روه‌ها ناوی دایكیشت(كوردستان) ده‌بێت، چونكه‌ كوردستان نیشتمان و دایكی هه‌مومانه‌، وه‌ ناوی باوكی دایكیشت(دارا) ده‌بێت چونكه‌ ناوێكی كوردیه‌ و له‌ناو كورددا دیاره‌.”

پارێزه‌ره‌ خۆبه‌خشه‌كه‌ی مریه‌م ئاشكراشی كردووه‌:”ئێستا مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كان بۆ پێدانی ناسنامه‌ ده‌ستیپكردووه‌ و لای وه‌زیری ناوخۆیه‌ كه‌فرمانێك ده‌ربكات بۆ تۆماركردنی مه‌ریه‌م و پێدانی ناسنامه‌ به‌و ناوه‌ نوێیه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هرێمی كوردستان ناوی لێنا، به‌و پێیه‌ش ناوه‌ نوێیه‌كه‌ی مه‌ریه‌م ده‌بێته‌( ژیان كامه‌ران هه‌ورامی).”

Back to top button