له‌سه‌ر برنجی پلاستیكی روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت.

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا كەسێك باس لەوەدەكات جۆرێك لە برنج گوایە پلاستیكەوە پاشان دەبێت بە كرم، شارەزایەكی بواری خۆراك ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە و ده‌ڵێت.” ئه‌و گرته‌یه‌ هیچ راستیه‌كی بۆ نیه‌.”

(لەشكر حەمید) سەرپەرشتیاری لێژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە لەسەر چەند جۆرێكی برنج، كە لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا برنجەكە كرم دروست دەكات یان دەبێت بەكرم كە گوایە پلاستیكە، بۆیە لێرەوە بۆ بەڕێزتانی ڕوون دەكەمەوە كە ئەوە هیچ بنەمایەكی زانستی نیە، برنج ئەگەر لە پلەی گەرمی گونجاودا لە خوار (25) پلەوە هەڵبگیرێت لە شوێنێكی ووشك و فێنك هەوا گوڕكێ بكات بە دڵنیایەوە خراپ نابێت، بەڵام ئەگەر لە پلەی گەرمی بەرزو گەرم و شێدارو هەوا گۆركێ نەكات و ئەسپێ و كرم و حەشەرات دروست دەكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆماوەی هەفتەیەكیش وای لێ نایەت وەیان ئاماژە بەوە دەكرێت كە پلاستیكیە، بەڵام بەڕێزتان ئاگادارن و پێشتر پشكنین بۆ سەرجەم برنجەكان كراوە هیچ مەوادێكی پلاستیكی بوونی نیە ئەگەر پلاستیك بێت بەدڵنیاییەوە خراپ نابێت.”

ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت.” بۆیە دڵنیایی دەدەم بە هەموو هاوڵاتیان ئەو گرتە ڤیدیۆییە تەنها بۆ دروست كردنی دڵەڕاوكێیەو هیچ بنەمایەكی زانستی نیەو ڕاست نیە.

 

Back to top button