پوتین سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات و هۆڵاندیش ره‌خنه‌ی تووندی لێده‌گرێت

خواكوڕك
 
وا بڕیاره‌ سه‌رۆكی روسیا ڤلادمێر پوتین، له‌ماوه‌ی داهاتوو سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه‌ پێشوازی لێبكرێت، و میددیاكانی فه‌ره‌نساش تا ئێستا دڵنیایان له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دیداره‌كه نه‌داوه‌‌.
 
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10/10/2016 دیمیتری بیسكوف وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكی رۆژناتمه‌وانی رایگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌و مانگه‌دا پوتین سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات، و له‌لایه‌ن فره‌نسوا هۆلاند پێشوازی لێبكرێت.
 
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی روسیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی روسیا ده‌گرن له پرسی‌ پشگیری كردن و هاوكاری كردنی هێرشه‌كای سوریا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب، و پێشتریش هۆلاند رایگه‌یاندنبوو، كه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ی روسیا جێگای قبوڵ كردن نین.
 
له‌لایه‌كیتر ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جان مارك ئێرۆڵت، به‌ رادیۆی (فرانس ئینته‌ر ناشناڵ)ی راگه‌یاندووه‌، هۆڵاند به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی حه‌له‌ب و سنووری هاوكاریه‌كانی روسیا بۆ سوریا ئه‌م پێشوازیه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چواچێوه‌یه‌دا گفتوگۆكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Back to top button