گه‌ر شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن كوپێك ئاوی گه‌رم بخۆیته‌وه‌ چی رووده‌دات.؟

خواردنەوەی ئاو بۆ جەستە سوودی زۆرە، چونكە بەشێكی زۆری جەستە لە ئاو پێكهاتووە، ئەگەر شەوانە بەوە ڕاهاتویت پەرداخێك ئاوی گەرم بخۆیتەوە ئەوە پێویستە سوودە تەندروستیەكانی ئەم كارەت بزانیت، ئەگەر بەم كارەش ڕانەهاتویت ئەوە باشتر وایە ئەمە بكەیت و خۆت ڕابهێنیت لەسەر خواردنەوەی پەرداخێك ئاوی گەرم شەوانە پێش نووستن.”

سودی خواردنه‌وه‌ی كۆپیك ئاوی گه‌رم پێش نووستن بزانه‌:-

– جەستەو پێست خاوێن دەكاتەوە : یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئاوی گەرم ئەوە دەبێت كە یارمەتی خاوێن بوونەوەی جەستە دەدات لە بەكتریاو كێشەی هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ژەهرو پێكهاتەی زیانبەخشی ناو جەستە فڕێ دەداتە دەرەوە.

– چارەسەری كێشەی قەبزی دەكات : ئەو كەسانەی ئاوی پێویست ناخۆنەوە كێشەی قەبزیان تووش دەبێت، ئەگەر بەدەست قەبزیەوە دەناڵێنیت ئەوە شەوانە پێش نووستن پەرداخێك ئاوی گەرم بخۆرەوە.

– یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات، ئەگەر دەتەوێت كێشی زیاددەت داببەزێنیت ئەوە پەرداخێك ئاوی گەرم كەوچكێك هەنگوین و كەمێك ئاوی لیمۆی تێكەڵاو بكەو پێش ئەوەی بخەویت بیخۆرەوە.

– سوڕی خوێن چاڵاك دەكات و ژەهری ناو جەستە دەكاتە دەرەوە.

Back to top button