نوێترین زانیاری له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 بزانه.
وا بڕیاره سه‌ره‌تایی مانگی 7 ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی4 و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه سه‌رجه‌م رێكاره یاسایی و هونه‌رییه‌كان له كۆتاییدان.”
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری، له نێو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بڕیاره له هەفتەی یەکەمی مانگی 7دا دەست بكرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان و، یەکەم وەزارەت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی گوشاری كردووه و دڵنیایشی له پێشتر داوه كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێش هه‌مووان مووچه وه‌ربگرن.”
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوکاری هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕێ 317 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات و ، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا لێکدەدرێت و مووچە دابەشدەکرێت و له‌و بارهشهوهی حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕییوه كه به‌رده‌وام بێت له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه.