به‌نكی خوێن له‌ هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوای هاوكاری ده‌كات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی كەمبوونەوەی خوێنی (-o) لە بەنكی خوێن، بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە، داوای لە هاوڵاتیان و خێرخوازان كردووە ئەوانەی لەو جۆرە خوێنەیان هەیە، بیبەخشن.”

لە بانگەوازەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە.” كه‌ بەڕێوەبەرایەتی بەنكی خوێن لە هەولێر زۆر پێویستی بەخوێنە لە جۆری (-o) و باڵانسی ئەو جۆرە گروپە لە بەنكی خوێنی هەولێر زۆر دابەزیوە، تكایە ئەوانەی خوێنیان لەو جۆرەیە خوێن ببەخشن.

لە بانگەوازەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕۆژانە زیاتر لە (300) بوتڵی جۆراوجۆر خوێن و پێكهاتەكانی بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان خەرج دەكرێت.”

Back to top button