ئه‌حمه‌د موسا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ترسێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات.

هێرشبەری بەتوانای هەڵبژاردەی نەیجیریا ئەحمەد موسا توانی دوو گۆڵ جوان لە هەڵبژاردەی ئایسلەندا بکات و یەکەم بردنەوە بۆ هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی 2018ی روسیا بەدەست بێن.”

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە، موسا باسی لە یاری داهاتوویان کرد بەرامبەر بە ئەرجەنتین و رایگەیاند گۆڵکردن لەو هەڵبژاردەیە قورس نیە.”

ئەحمەد موسا دەڵێت.” ئێمە بەرامبەر بە ئەرجەنتین دەبێت بۆ  بردنەوە یان یەکسانبون یاری بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە قۆناغی داهاتوو، دەشڵێت.” گۆڵکردن لە ئەرجەنتین زەحمەت نیەو دەتوانم ئەو کارە بکەم کاتێک تۆ گۆڵ  لە جامی جیهانی  دەکەیت  کارێکی مەزنەو لە یادمان دەمێنێتەوە.

لە کۆتایدا گوتی.” كه‌خۆشحاڵم توانیومە گۆڵ لە دوو مۆندیالی لەسەر یەک بکەم ، ئەمە بە یارمەتی یاریزانەکانی هاوڕێم دەبێت و ئێستا دەبێت تیشک بخەینە سەر کۆتا یاریمان.

Back to top button