ئه‌حمه‌د داودئۆغلو پشگیری له كاندیدی ئۆپزسیۆن ده‌كات
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا، پشگیری له ئۆپزسیۆن ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له دوای هەڵبژادنی 1_11_2015 لەسەر داوای ئەردۆگان و بە زۆر دەستی لەكار كێشانده‌وه، رۆژنامه‌كانی توركیا ئه‌و كاته به گه‌وره‌ترین ناكۆكی نێوان ئه‌كپارتی له قه‌ڵه‌میان دا”.
رۆژنامه‌كانی توركیا، ئه‌مرۆ بڵاویان كردۆته‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو پشگیری له ئۆپزسیۆن ده‌كات له‌دژی ئه‌ردۆگان، ئه‌مه‌ش له رۆژنامه‌ی قه‌راری توركیا نزیك له ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له مانشێتی ئەمڕۆیدا ڕەخنەی زۆری لە ئاكپارتی گرتووە و چەند نووسەرێك بە مەبەست لە وتارەكانیاندا پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوپەیمانی “میللەت” دەربڕیوە كە لە لایەن “جەهەپە و پارتی باش و سەعادەت” پێكهێنراوە”.
رۆژنامه‌كه چه‌ندین وتار و هه‌واڵی ره‌خنه‌ی تووندی له‌دژی ئه‌ردۆگان بڵاو كرۆته‌وه، له رۆژنامه‌كه‌دا به مانشێتی ئه‌مرۆ نووسیویه‌تی”پشتگیری لە سیستەمی پەرلەمانی دەكەن و دژایەتیی خۆشیان بۆ سیستەمی سەرۆكایەتی دەربڕیوە، له لێدوانێكی دا راوێژكاری پێشووی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، ئێتیان مهحجوبیان بۆ هه‌مان رۆژنامه رایگه‌یاندووه”دەنگ بە هاوپەیمانیی “میللەت” دەدەم، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیش دەنگ بە موحەرەم ئینجە كاندیدی جەهەپە دەدات”.
ئەلێف چاكریش بە هەمان شێوە ڕەخنە لە سیاسەتی ئاكپارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرتووە و داوا دەكات ئیتر لە دەسەڵات نەمێنن، هەر لەمبارەوە رۆژنامەی (سۆڵ)ـی توركیش بڵاوی كردووەتەوە، مانشێتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی (قەرار) دەیسەلمێنێت كە ئەحمەد داودئۆغلو خۆی یەكلایی كردووەتەوە و دەنگ بە ئاكپارتی نادات و مەیلی بەلای ئۆپۆزسیۆنی توركیادا هەیە.