ئەسەد :ئامادەم هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور لەگەڵ تڕەمپ دانیشم

لە میانەی دیدارێكیدا لە لەگەڵ میدیایەكی ڕوسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دیدار لەگەڵ تڕەمپ و ڕایگەیاند هەموو دیدارێك بەرهەمی دەبێت.
 
جیا لەوە ئەسەد ڕەخنەی توندی لە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گرت و وتی بڕیارەكانی تڕەمپ لەدەستی كۆمپانیا گەورەكانە و تڕەمپیش جێبەجێكاری ئەو بڕیارانەیەو هیچ ڕایەكی نیە.
 
بڕیارە تەواوی دیدارەكە شەوی یەكشەممە لە كەناڵی ئێن تی ڤی ڕوسی بڵاو بكرێتەوەو زۆر پرس لە خۆ بگرێت”.
ئه‌م داوایی ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ل كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆبۆوه‌”.
Back to top button