گواردیۆلا: میسی زیاتر وهك رووپێوێك ههوڵسوكهوت دهكات
خواكوڕك
پیپ گواردیۆلا راهێنهری ئێستا یانهی مانشستهر سیتی ئینگلیزی، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا نهێنیەكانی میسی ئاشكرا دهكات و رایگەیاند: میسی بە پێچەوانەی یاریزانانی تر كەمتر لەنێو یاریگەدا رادەكات و بەدوای تۆپدا دەكەوێ، بەڵكو زیاتر لەنێو یاریگە دەسوڕێتەوە و سەیری تەواوی گۆشەكانی یاریگە دەكات بۆ ئەوەی بزانێ چی دەگوزەرێ.
گواردیۆلا ماوەیەكی درێژ راهێنەرایەتیی میسی كردووە لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە و شارەزاییەكی تەواوی ههیه دهربارهی ئهو یاریزانه و دهڵێت، میسی هەمیشە لەنێو یاریگە روپێوییەكی گشتی دەكات وەك ئەوەی بیەوێ ئەشعەی ئێكس بكات.
هەروەها دهشڵێت، میسی كەمترین ماوە رادەكات و كاتێكیش تۆپ دەكەوێتە بەر قاچەكانی كرداری روپێوی نێو یاریگەی بەتەواوەتی كردووە و شوێنی سەرجەم یاریزانەكان دەزانێ و لەو كاتەدا دەست بە جولەكردن دەكات و ئامانجەكانی دەپێكێ.