هادی عامر بۆ بوون به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه دا ده‌سورێته‌وه
ماڵپه‌ری به‌غداد الیوم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی و عێزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق به فڕۆكه‌ی سه‌رمایه‌دارێك گه‌شتێكیان به وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیادا كردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق”.
ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌ره‌كه ئاشكراشی كردووه” عامری به یاوه‌ری شابه‌نده‌ر و سه‌رمایه‌دارێك و كوڕه‌كه‌ی گه‌شته‌كه‌ی كردووه‌و ماوه‌ی 4 رۆژی خایاندووه، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه”فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رمایه‌دار سه‌ید وه‌هب حوسه‌ینی بووه‌و رۆژی 19/6/2018 ده‌ستیان به گه‌شته‌كه‌یان كردووه‌و رۆژی هه‌ینی 22/6/2018 له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا. بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی گه‌شته‌كه روون بكاته‌وه كه ئایا ته‌نها بۆ پشوودان بووه یان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیشی له‌و وڵاتانه ئه‌نجامداوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی عێراقی، عامری بۆ ره‌زامه‌ندی توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بوونی به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئامانجی سه‌ردانه‌كه له‌لایان هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرا نه‌كراوه”.
شایانی باسه”هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری 47 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانی به دوا ده‌ره‌نجامه‌كاندا نه‌ناوه”.