سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌یامی كۆتایی بانگه‌شه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه
كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا دا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه له زیندانه‌كانی توركیا، له په‌یامه‌كه‌دا، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات، کە بانگەشەیان بۆ کردووە و رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو چارەنووسی تورکیا و کۆمەڵگەکەی دیاری دەکرێت”.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له په‌یامه ده‌نگیه‌كه‌ی دا هه‌روه‌ها داواش له خه‌ڵكی باكوری كوردستان ده‌كات، تێیدا داوا لە دەنگدەرانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکات، تا راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، سندووقەکانی دەنگدان بپارێزن.
هه‌روه‌ها کاندیدی هەدەپە پێی وایە لە هەڵبژاردنی 24/6/2018 دیموکراسی و دیموکراسیخوازان سەردەکەون و ستەمکاری و گوشارەکان کۆتایی پێدێت.