داعش ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووكی هاون باران كرد

رۆژ دوای رۆژ مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سه‌ر كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت، چه‌كدارانی رێكخراوه‌ تیرۆرسته‌كه‌،بە گوللە هاوەن هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک، ناوچه‌كه‌ هاون باران ده‌كه‌ن”.

میدیاكانی عێراقی رۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی 6ی 2018 به‌ گولله‌ هاون هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندی ته‌ل زه‌هه‌ب له‌سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركووك، هه‌روه‌ها زانیاریه‌كانی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن” کە هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە سەر ئەو گوندە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.

شایانی دووباره‌ گوتنه‌وه‌یه‌” حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیـرانی عێراق لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو کۆتایی پێهێنانی داعش لە عێراقی راگەیاند، بەڵام چەکدارانی داعش بەردەوام و رۆژانە لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتییان و هێز و میلیشیا عێرا قییەکان.

Back to top button