ساڵرۆژی شكه‌ستی 23ی حوزه‌یران كه‌وته رۆژی شكه‌ستی سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده‌ی شكهستخواردوو ” نه‌وشێروان مسته‌فا” له 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 دا، چوار لایانی سیاسی، به‌بێ هیچ ته‌وافقێكی سیاسی ویستیان پارتی دیموكراتی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بخه‌نه ده‌ره‌وه، پرۆژهكیان به‌ناوی هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێنا په‌رله‌مانی كوردستان خوێنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كردوو، پارتیش رووبه‌روویان بویه‌وه، له خوێنه‌وه‌ی دووه‌مدا، پارتی به‌رامبه‌ریان وه‌ستایه‌وه، توانی كوده‌تاكه تێكبشكێنێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كان تێكبچێت و متمانه‌ی سیاسی له‌ناو گروپانی سیاسی دا نه‌مێنێت له‌نێوان لایانه‌كان”.
سێ ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر كوده‌تای 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ركرده‌ی شكهستخواردوو نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌ڵام ئه‌م ساڵ له‌كاتێكدا یادی ئه‌م شكه‌ست پێهێنانهی 23ی حوزه‌یران ده‌كرێته‌وه، كه جارێكی تر چوار لایانی سیاسی له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابوون له به‌غدایی پایته‌ختی عێراق، ده‌نگی پێشمه‌رگه، كه سێ ساڵه له به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ ده‌كات و قوربانی ده‌دات، ده‌نگه‌كانیان بسووتێنن، به‌ڵام جارێكی تریش پارتی رووبه‌روویان وه‌ستایه‌وه، له به‌غداش پیلانه‌كه‌یان له‌دژی پێشمه‌رگه تێك‌شكاند”.
ئه‌مساڵ سێ ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر شكه‌ستی كوده‌تایی 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015، كه له‌وكاته‌دا جارێكی تر پیلانگێریهكی تر دژی كوردستان ئه‌نجام دراو به‌هۆیه‌وه‌و یه‌كرێزی لایانه سیاسه‌كان تێكچوون، دۆخی كوردستان تێكچوو، له‌ئێستاشدا ئه‌م چوار لایانه كه به‌رده‌وامن له پیلانگێری دژی پارتی و كوردستان بۆ جارێكی تریش هه‌وڵیاندا ده‌نگی تایبه‌ت و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانی كوردستان بسووتێنن، به‌ڵام له‌لایان پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، جارێكی تر شكه‌ستیان پێده‌هێنرێت”.