چاودێرانی سیاسی: له 2003وه سه‌رۆكی كۆمسیۆن له‌ده‌ست پارتی بوو به‌ڵام كه به موئامه‌ره پارتی دوورخرایه‌وه هه‌ڵبژاردنی عێراق بووه مه‌هزه‌له
له 2003 تا گۆڕینی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقی ده‌كرد، هه‌ر له 2003وه تا دوورخستنه‌وه‌ی پارتی له كۆمسیۆن، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به پرۆسه‌یه‌كی بێ كێشه له‌عێراق پێناسه كران له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی له به‌غدا ده‌لێت، تا پارتی سه‌رۆكی كۆمسیۆن بوو، هیچ هه‌ڵبژاردنێك پاك و بێگه‌ردبوو، به‌ڵام كه پارتی به‌غه‌در و كوده‌تا دوورخرایه‌وه، له كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردن بووه مه‌هزه‌له”.
چاودێرانی سیاسی پێیان پارتی دیموكراتی كوردستان له پاش 2003 وه،تا گۆڕینی ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆن، به باشتیرین شێوه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رێوه‌چووه، كه سهركایهتیهكه له‌لایان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ر و دواتر سه‌ربه‌ست مسته‌فا به باشترین شێوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه چووه، به‌ڵام كاتێك موئامه‌ره كرا له پارتی و له كۆمسیۆن دوورخرایه‌وه به مه‌به‌ستی ته‌زویر كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دژایه‌تی پارتی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی، هه‌موو كه‌س و خۆشیان شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ مه‌هزه‌له‌یه‌ك بوو”.
یه‌كێتی و گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی له‌ژێر بیانوو و تۆمه‌تی جۆڕاو جۆڕ گۆڕی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆن دوورخسته‌وه به‌مه‌به‌ستی تهزویركردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی و گۆڕان خرانه ناو ده‌سته‌كه و پارتی بێ به‌ش كرا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق مههزهلهترین جۆڕی هه‌ڵبژاردنی بووه له دونیادا”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها پێان وایه دوورخستنه‌وه‌ی پارتی له‌ناو كۆمسیۆن له‌لایان په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، بۆ ئه‌وه بوو كه به ئاره‌زووی خۆیان ته‌زویر بكه‌ن، به‌ڵام كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ته‌زویر و پیلانگێریه ده‌رچوو، ئینجا ده‌ستیان كرد به ناره‌زایه‌تی و تانه لێدان و هات و هاوار”.