سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی: به‌تایبه‌ت له‌ سنوری بازنه‌ی سلێمانی سته‌م و دزیمان لێكراوه‌

ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌م گومانی له‌ ده‌نگه‌كان هه‌یه‌ و هه‌میش گومانی له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه‌ ،به‌رپرسێكی گۆران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌گۆڕابیت له‌ كاتی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كورسییه‌كانمان زیاد ده‌كات .
 
جەمال محەمەد، سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”بەدڵنیاییەوە ئەگەر دەستکاری سندووقەکان نەکرابێت گۆڕانکاری بەسەر ژماره‌ى کورسییەکانماندا دێت”.
 
سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” لە هەموو کوردستان و بەتایبەت له‌ سنوورى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى سلێمانی، سته‌م و دزیمان لێ کراوە”.
 
هه‌روه‌ها جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سه‌رۆكی جڤاتی گۆران گوتیشی: ”ئەوانەی دەڵێن گۆڕانکاری بەسەر دەنگەکانمان دێت و دەنگەکانمان زیاد دەکات، ئەگەر فڕو فێڵیان کردبێت و دەستکاری سندووقەکانیان کردبێت ئەوا ئەمە دەبێ، بەڵام گه‌ر دەستکاری سندووق نەکرابێت، ئەوە خەیاڵە“.
Back to top button