ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری:هه‌تا توانیتان دژایه‌تی كوردتان كردوو ئێستاش خزمه‌ت به‌ شۆڤێنیزم ده‌كه‌ن

به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌ڵێت :هه‌موو هه‌وڵیان بۆ دژایه‌تیكردنی كورد و ئێستاش خزمه‌ت به‌ عه‌ره‌ب و توركمانی شۆڤێنیزم ده‌كه‌ن .
 
ئەحمەد قەدەفەری،جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی ڕایگەیاند: ”نوێنەری کورد دەبێ بەرگری لە کورد بکات، بەڵام نەتەوایەتیی ئەوانە لە چیدایە کە بیانەوێ دەنگی پێشمەرگە ڕەت بکەنەوە؟ لەبەر ئەوەی دەنگی عەرەب زیاد بکات، بەپێچەوانەوە لایەنی نەتەوەیی نەماوە، بەڵکوو بۆ موزایەدەی سیاسی ئەوانە ھەندێ ناو لە خۆیان دەنێن“.
 
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی ڕاشیگەیاند:” ئەحمەدی حاجی ڕەشید ھەتا توانی، لە ناو نەھزە و دواتر لەناو کۆمەڵ دژایەتیی کوردیان بە ناوی ئیسلامەوە کردووە، ئێستاش چوونەتە بەغدا ھەندێ قسەی زل دەکەن و ژمارە لێ دەدەن و دەڵێن وادەکەین و وادەکەین، نەک ئێستا، بەڵکوو پێشتریش ھیچیان نەکردووە، کارلە بەرژەوەندیی تورکمانە شۆڤێنی و وعەرەبە شۆڤێنییەکان دەکەن“.
 
ئەحمەد قەدەفەری دەشڵێت: ”من لەجێی ئەو کەسانە بم کە ئەو بڕیارەیان نووسی و داکۆکییان لێ کرد و دواتر سەریشی نەگرت، نایەمەوە کوردستان، چونکە کوردستان ھێزی پێشمەرگە بەرگری لێ دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە خۆزگە مێژوو وەک خۆی دەنووسرایەوە و خەڵکێکی زۆر ھەیە وەک ئەوانە، بەڵام مێژوو پێشتریش بە ئاوەژووکراوی نووسراوە و ھەر کەس بە ئارەزووی خۆی نووسیویەتی“.
 
قسه‌كانی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی دوای هه‌وڵه‌ خیانه‌تكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هات كه‌ ویستیان له‌ ڕیگه‌ی دادگای باڵای فیدرالیه‌وه‌ ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ بسوتێنن به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی یاساكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ .
Back to top button