پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ مانگرتنی خانه‌قین ده‌ربڕی
ماوه‌ی دوو رۆژه خه‌ڵكی خانه‌قین مانیان گرتووه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ،لای خۆشیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ مانگرتنی جه‌ماوه‌ری خانه‌قین ده‌ربری .
رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، خانه‌قینیش كه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه و، یه‌كێكه له‌و ناوچه كودستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه پێشمه‌رگه لێی كشایه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كۆنترۆڵ كرا، وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین پێشێلكاری و سته‌م و زۆرداری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:” “خانه‌قین كوردستانیەتی خۆی سەلماندەوە، ماوەی دوو رۆژە خەڵكی سەربەرزی خانه‌قینی كوردستانی لە هەموو چین وتویژەكان مانیان بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە و گەرانەوەی شكۆ بۆ ئەو دەڤەرە گرتووە”.
هه‌وره‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند:” “ئیمە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهەموو شێوەیەك پشتگیریان دەكەین و وەك هەمیشە دەنگمان لەگەڵ دەنگی خەڵكی خانه‌قینی سەربەز و شورشگێر دەبێت، ئەو هەڵۆێستە مەردانە و كوردانە بەرز دەنرخێنین و بەهیوای بەردەوامی لەم مانگرتنە، چونكە داوای خەڵكی خانه‌قین داوایەكی رەوا و سروشتیە و هەموو ستەم و داگیركاریەك رەت دەكەنەوە”.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی ده‌لێت:”ئەو ستەم و زوڵمە بەردەوامی نابێت و كۆتایی پێ دێت و خانه‌قین و خەڵكی خانه‌قین وەك پێشوو بە پارەیزه‌ری خاك و نیشتمان و ناسنامەی میلەتەكەمان “پێشمەرگە” شاد دەبنەوە و لە ژێر چەتری پێشمەرگە بە ئارامی و ئاسوودەیی ژیان ده‌گوزه‌رێنن”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركدرایه‌تی كه‌ركوك- گه‌رمیان پارتی هیواو ئومێدی به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره چالاكیانه بۆ خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌خوازێت و پالپشتی هه‌ر چالاكی و جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ ده‌ركردنی داگیركه‌ران ده‌كات .