کۆمسیۆن ژمارەیەکی زۆر کارمەند دادەمەزرێنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەزاران کارمەند بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت بۆ هەڵباژردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی حوزەیرانـی ٢٠١٨، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەمانگی داهاتوەوە زیاتر لە هەزار کارمەند بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار مانگ دادەمەزرێنن.

بەپێی بڕیارەکە ئەو کارمەندانە بەشێوەی گرێبەست و بەمەبەستی چاودێریکردنی بنکەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەبێت.

بریارە لە ٣٠ـی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵباژردن و راپرسی هەرێم دەستی بە ئامادەکاریەکان کردووە.

Back to top button