هه‌ولێر سبه‌ینێ زۆربه‌ی ئه‌و پاڵاوگایانه داده‌خرێن كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ژینگه نابن
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر،راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش له‌هه‌ولێر بڵاودهكاتهوهو هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی ژماره‌یه‌ك پاڵاوتگه‌ی نایاسایی و مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه قایمقامی هەولێر، رایگەیاند:” لەپێناو كۆنترۆڵكردنی ئەو بۆنە ناخۆشەی لە بەشێكی شاری هەولێر هەستی پێدەکرێت، بڕیاریانداوە ئەو پاڵاوگەکانی سووتەمەنی لەنزیك شاری هەولێر دابخرێن”.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، رایگەیاند:” لەپێناو كۆنترۆڵكردنی ئەو بۆنە ناخۆشەی لە بەشێكی شاری هەولێر دروست بووە، بڕیارمانداوە دەست بە هەڵەمەتێكی چڕ بكەین و ئەو پاڵاوگانەی نزیك شاری هەولێرن و پابەندی رێنماییەكانی ژینگە نابن، دایاندەخهین”.
سه‌باره‌ت به واده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر گووتی:” كه لە سبەی یەك شه‌ممه 24ی6ی2018 بریاره‌كه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین “.