حه‌وت تانكه‌ر به‌نزینی تر به‌هۆی ژه‌هراوی و خراپی كوالیتیه‌وه گه‌رێنرایه‌وه بۆ ئێران
بەهۆی خراپی كوالیتیەوە رێگە نەدرا 7 تانكەر بەنزین له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومركی باشماخه‌وه بێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه .
له ئێستادا نرخی به‌نزین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردوه و جۆره‌كه‌یشی به وته‌ی شۆفێران و فیته‌ره‌كانی ئۆتومیبل زۆر خراپه و ده‌بێته هۆی سوتاندنی فیۆڵ په‌مپی ئۆتومبیله‌كانوسه‌رباری ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو نزیكه‌ی 600 تانكه‌ری به‌نزین كه ژه‌هراوی بوون له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕاوانه‌ی سلێمانی كرابوون ،ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت :” هه‌موو حیزبه‌كانی زۆنی مله‌وه‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه‌وه ده‌ستیان له به‌ژه‌هراویكردنی شاری سلێمانیدا هه‌یه .
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌پێی فه‌رمانێكی كارگێری كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ” خواكوڕك” كه‌وتووه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانه‌وه رێگه نه‌دراوه به 7 تانكه‌ر به‌نزین به‌هۆی خراپی كوالیتیه‌وه داخلی سلێمانی ببێت .
هه‌رله ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و 7 تانكه‌ره لەلایەن كۆمپانیاكانی (ساوس رودۆس و كاربۆن وزە) بووەو ژماره‌ی تابلۆی ئوتۆمبیله‌كانیش ئاماژه‌ی پێدراوه كه به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له پشكنین ده‌بێت بگه‌رێنرێته‌وه بۆ ئێران .