نادر ڕۆستی : لەماوەی ١٠ رۆژدا ٢٥٥ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان كردووه‌

گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری رایدەگەیەنێت، بەهۆی پلانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ١٠ رۆژدا ٢٥٥ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان كردووه‌.
 
نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە رۆژانی جەژن و لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ( واتە لە ١٢ی٦ی٢٠١٨ تاكو ٢١ی٦ی٢٠١٨) زیاتر ٢٥٥ هەزار گەشتیار هاتوونه‌تە هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان كات کە ٢٤٣ هەزار گەشتیار بوو بە رێژەی ٥% زیادیکردووە، ئەمە جگە لە گەشتیاری ناوخۆیی كە دەكرێ بڵیین نیوەی گەشتیاری دەرەوە بووەو هەژمار نەكراوە”.
 
گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:” داهاتی گەشتیاری لەو ١٠ ڕۆژەدا زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار بوە بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لە ٩١% گەشتیارانیش لە شارەكانی خوارو ناوەراستی عێراق هاتبوون .
 
هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان، چه‌ندین بنه‌مای گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیاران له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
Back to top button