كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆڵی 12 ڕاگه‌یاندرا

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بڕیاره‌ لە نێوان ڕۆژانی 24 تاوەکو 30ی حوزه‌یران ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕابگه‌یه‌نن.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، نزیکەی لە 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواو بووە، بڕیاریشمان داوه‌ كه‌ هه‌ر له‌ مانگی حوزه‌یراندا لە نێوان ڕۆژانی 24 تا 30ی ئه‌م مانگه‌، ئەنجامی كۆتایی تاقیکردنەوەکان ڕابگه‌یه‌نین.

تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە 27ی ئایاردا دەستیپێکرد و تا 14ی حوزه‌یران بەردەوام بوو، پۆلی 9ی بنەڕەتیش لە 28ی ئایار دەستیپێکرد ‌و تا 11ی حوزه‌یران بەردەوام بوو.

Back to top button