توركیا سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات

بریارە سبەینێ ٢٤ی حوزەیرانێ ٢٠١٨ لەسەرتا سەری وڵاتی توركیادا هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بەرێوە بچیت و هەڵبژاردنەكەش بەیەكی: لە هەڵبژاردنە چارەنوس سازەكانی ئەو ولاتە دادەنرێت.
 
 
لە هەڵبژاردنی سبەینێی توركیادا ٥٦ ملیۆن و ٣٢٢هەزارو ٦٣٢ كەس مافی دەنگدان هەیە بۆ دیاریكردنی ٦٠٠ پەرلەمانتارو لە هەمان كاتیشدا دیاریكردنی سەرۆكی ئەو وڵاتە.
 
هەربەپێی ئامارەكان بۆئەو هەڵبژاردنە ١٨٠هەزار وێستگەی دەنگدان كراونەتەوە و رێژەی ژنانیش لە٥٠.٧٦%ی دەنگدەرانی ناوخۆ پێدەهێنیت و سێ ملیۆن و ٤٧هەزارو ٣٢٨كەسی تریش لەدەرەوەی ولات مافی دەنگدانیان هەیە.
 
بۆهەڵبژاردانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا شەش كاندید كێ بەركێ دەكەن بۆئەو پۆستە لەدیارترینیان رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆكی پارتی دادو گەشە و موحەرەم ئینجە پاڵێوراوی پارتی گەلی كۆماری و میراڵ ئەكشنار پاڵیورواوی حیزبی باش و وصلاح الدین دمیرتاش كاندیدی پارتی گەلی دیموكراتیە.
 
هەرلە هەڵبژاردنەكەدا ١١ پارت كێ بەركێ دەكەن لەسەر بەدەست هینانی ٦٠٠ كورسی پەرلەمانی ئەو ولاتە ئەوانیش پارتی دادو گەشە و پارتی گەلی كۆماری و میراڵ حیزبی باش و پارتی گەلی دیموكراتی و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی و حیزبی صلاح و پارتی سەعادەت و حیزبی وەحدەی گەورە و حیزبی توركیایی سەربەخۆ و پارتی دیموكارتیەكان و حیزبی وەتەن و پارتی هودا.
Back to top button