پەكەكە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ ئارامی به‌ڕێوه‌بچن ماوەی 24 سەعات ئاگربەستی راده‌گه‌یه‌نین

 

له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی شه‌ڕی نێوان توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان, ئێستا دخیێكی ئالۆز له‌ نێوان هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و بۆ داگیركردنی قه‌ندیڵ و بێده‌نگی په‌كه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌, دواهه‌مین هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت, بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا ئاگربەستی بۆ ماوەی 24 سەعات راگەیاند بۆ بواردان بە دەنگدەرانی كورد لە كوردستانی باكور بۆ بەشداریكردن لەو پرۆسەیە.

بەپێی بەیاننامەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان كە ئەمڕۆ شەموو كە ماڵەپەڕەكانی نزیك لەو پارتە بڵاویان كردەوە، بەبڕیاری سەركردایەتی پارتەكە بۆ ماوەی 24 سەعات ئاگربەستی راگەیاند كە لە سەعات 19ی ئەمڕۆ شەموو دەست پێ دەكات.

زیاتر گوتی، بڕیارەكە بۆ بواردانە بە دەنگدەرانی كورد لە كوردستانی باكور بۆ دەربڕینی رای خۆیان و بەشداریكردن لەو پرۆسەیە.

سبەی یەكەشەم زیاتر لە 59 ملیۆن دەنگدەری توركیا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا دەكەن ركابەران كە شەش كاندیدن بەسەر دوو بەرە دابەشبوونە، بەرەوی رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆكی ئێستەی توركیا كە دەیەوێت بۆ خولێكی تر ببێتەوە سەرۆكی وڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆن، هاوكات هەشت پارت بەشداری كێبەركێكانی پەرلەمان دەكەن و هەوڵ دەدەن زۆرینەی پەرلەمانی لە پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا وەربگرنەوە.

Back to top button