كۆمەڵ جارێكی تر بۆچوونی گۆڕا

خواكوڕك
 
ئەحمەد حاجی رەشید كە پێشتر وا بریار بوو پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان رادەستی بەغدا بكات، بە بیانووی رادەستی داهاتی شارەكانی كوردستان پێدانی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان، بەمەش پرۆژەكە پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هەرێمی كوردستان بوو كردنەوەی بوو بە پارێزگایەكی عێراقی، ئەمرۆ لە لێدوانێكی دا دەلێت، نابێت حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بكات چونكە لە بەغدا یەك دیناری دەست ناكەوێت.
 
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات نەوتی خۆی رادەستی بەغدا نەكات و دەلێت چونكە بەغدا یەك دینار بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت،
 
ئەحمەدی حاجی رەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە “پشتگیری فرۆشتنی نەوتی كوردستان دەكەم بە سەربەخۆیی، چونكە بە گەڕانەوە بۆ بەغدا هیچمان دەستناكەوێ. بەڵام بەو مەرجەی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان شەفاف بێ‌”.
 
ئەحمەدی حاجی رەشید، كە بڕیاردەری لێژنەی داراییە لە پەرلەمانی عێراق، باسی خەرجكردنی داهاتی نەوتی كوردستان دەكات ئەگەر رادەستی بەغدا بكرێ‌ “ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی رادەستی عێراق بكات 30% لە داهاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق و دەزگای شەهیدانی عێراقە، بەبێ ئەوەی شەهیدانی كوردستان بگرێتەوە، هەروەها دەدرێتە ئەو قەرزەی عێراق وەریگرتووە.
 
بەشێكیشی دەدرێتە پارەی ئەو چەكانەی عێراق پێشتر كڕیونی و لە دژی كورد بەكارهێنراون”. ئەو رەخنەی توند لە بەغدا دەگرێ لەسەر راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان و دەڵێت “لەڕووی ئەخلاقییەوە نەدەكرا بەغدا سزای فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، چونكە ئەوانیش هاووڵاتیی عێراقین”.
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بووی ئەو لێدوانانەی كۆمەڵی ئیسلامی بەتەواوی سەری لەخەڵك شێواندووە و خەڵك سەری لەو حزبە دەرناچێت، كە هەرجارەو بەئاراستەیەك لێدوان دەدات و جارێك لێدوانەكانی عەلی باپیر و ئەم جارەش لێدوانەكانی سەرۆكی فراكسیۆنەكەی بەغدا بەتەواوی پێچەوانە یەكترن و بەگوێرەی سیاسەتی راگەیاندنەكان لێدوان دەدەن ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە لە عەقلی سیاسی ئەو حزبە.
Back to top button