عه‌بادی و سه‌در هاوپه‌یمانێتییان ڕاگه‌یاند

 

دوای ئه‌وه‌ی پێشوتر موقته‌دا سه‌در رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ لیستی فه‌تحی هادی عامری و نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی راگه‌یاند, كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی عه‌بادی و سه‌در، دوای دیداری نێوانیان له‌ شاری نه‌جه‌ف،هاوپه‌یمانێتی هه‌ردوو لیستی نه‌سڕ و سائیروون، ڕاده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23/ 6/ 2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه‌هاوكات سه‌رۆكی لیستی نه‌سڕه‌، سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی كرد و له‌و سه‌ردانه‌یشدا، چاوی به‌ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی لیستی سائیروون، كرد.

دوای دیداره‌كه‌، عه‌بادی و سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، هاوپه‌یمانێتی نێوان هه‌ردوو لیستی نه‌سڕ و سائیروونیان، ڕا گه‌یاند و گوتیان: “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، دووره‌ له‌ تایفه‌گه‌ریی”.

پێشتر، موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح كۆبووه‌وه‌ و هاوپه‌یمانێتی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

Back to top button