سبه‌ی 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر بڕیار له باره‌ی سه‌رۆكی داهاتووی توركیا ده‌ده‌ن
بڕیاره سبه‌ی زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له وڵاتی توركیا، روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه له‌دوای هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چاودێران، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا به گرنگ و ئاڵۆز وه‌سف ده‌كه‌ن، تێیدا 6 كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن.
له لیستی كاندیداندا ناوی هه‌ریه‌ك له دۆغۆ برینجیك، كاندیدی حزبی وه‌ته‌ن، میرال ئاكشنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی “ئی پارتی”، هه‌ن، كه حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه و له حزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جیابووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیسته‌كه ناوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستا و هاوكات كاندیدی پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاكپارتی) و ته‌مه‌ل قه‌ره‌مه‌لائۆغلو، سه‌رۆكی حزبی سه‌عاده‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت.
له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا 8 پارت و لایه‌نی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری دوو هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: “هاوپه‌یمانێتی گه‌ل یان “جه‌ماوه‌ر” كه هه‌ردوو حزبی داد و گه‌شه‌پێدان “ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار” و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و، حزبی یه‌كیتی گه‌وره‌ش پاڵپشتی ده‌كات”.
له‌كاتێكدا “هاوپه‌یمانی ئومه‌ت” پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په “گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن”، حزبی ئی پارتی و حزبی سه‌عاده‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات سێ حزبی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، حزبی وه‌ته‌ن و حزبی ده‌عوه‌ی ئازاد.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه به‌گوێره‌ی چاودێران له مێژووی توركیادا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاوپه‌یمانی پێكهێندرابن، ئه‌مه‌ش به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له ژیانی سیاسی توركیادا وه‌سف ده‌كه‌ن.