ئێران كشایهوه و ئیسرائیل ههڕهشه دهكات.
ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو هێرشەكانی بۆ سەر گرووپەكانی بە پشتیوانی ئێران لە سوریادا زیاتر كردووە و له ئێستاشدا ئێران دهیهوێت خۆی بهدووربگرێت له ئیسرائیل.”
ڕێكخراوی چاودێری بە سەر مافەكانی مرۆڤی سوریا رایدهگهێنێت.” كه ئێران و حزبولڵاو گروپە چەكدارەكانی تر كە ئێران لە سوریا پشتیوانیان لێدەكات لە سنووری بەرزاییەكانی جۆلان دوور كەوتوونەوە، ئەو ڕێكخراوەی بنكەكەی لە بەریتانیایە هەواڵەكەی پشت راستكردۆتەوەو باسی لەوەكردووە.” كه ئێران هێزەكانی خۆی لەنزیك سنوورەكانی ئیسرائیل دوورخستۆتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی نیوزویك، چاودێری مافەكانی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاندوه.” كه ئەو چەكدارانە بۆ دووری (40) كیلومەتر دوورتر لە سنووری سوریا لەگەڵ ئیسرائیل ڕۆیشتوون.
كێشانەوەی ئێران لە دەمێكدا دێت كە هێزەكانی ئەسەد دەستیان بە هێرش بۆ سەر چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە هەرێمی باشووری ڕۆژئاوا كردوە.
دەوترێت ئەو هەنگاوە لەسەر داوای روسیاو دوای وتووێژەكانی نێوان رووسیاو ئیسرائیل كراوە.
بهڵام به دوور لهم ههوڵهی ئێران بهڵام سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل دهڵێت.” ئێمه هێرشدهكهینه سهر تهواووی بنكه و بارهگاكانی ئیسرائیل له حاكی سوریا.”