به‌ وێنه‌…فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا خرایه‌ خواره‌وه‌.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاندوە “لەچالاکییەکی گەریلاکاندا هەلیکۆپتەرێکی فڕۆکەکی سوپای تورکیا خرایە خوارەوە”.

دوێنێ شەممە 23ی6ی2018،  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌وه‌ی بڵاوکردووەتەوە.” كه‌ لەهەنگاوی شۆڕشگێڕانەی (شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا دا)، هێزەکانمان لە ڕۆژی 21ی حوزەیراندا کاتژمێر 02:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە چیای گاباری شرناخ لەدژی هەلیکۆپتەێکی جۆری سکۆرسکی چالاکییان ئەنجامدا، ئەو هەلیکۆپتەرەیان پێکا و گورزییان لێدا، هەلیکۆپتەرەکە پاش ئەو چالاکییە لە ناوچەکە دوورکەوتەوە”.

ناوەندە ڕاگەیاندنەکەی هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە “دوێنێ کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانی، لە دەوروبەری شارۆچکەی هاوێل-ی سەر بە سێرت، لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا”.

ناوەندەکەی هەپەگە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.”دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەی ئەرگەنێ-ی سەربە گارێی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد”.

Back to top button