گهر ئهم نهخۆشیانهت ههیه سڵق بخۆ.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/11/3-20.jpg)
سڵق لای خۆمان بە پلەی یەکەم لە دروستکردنی دۆڵمەبەکاردەھێنرێت، بەڵام خاتوونی زیرەک دەتوانێت بە چەندین جۆر ئامادەی بکات،بەڵام گرنگترین شت ئهوهیه كه سودهكانی سڵق بزاندرێت.”
سودهكانی بریتین له:-
یەکەم:سڵق نەرمکەرەوەیە و ئارامکەرەوەی نۆرەی ریخۆڵەیە کە لە ئەنجامی پەشۆکاویدەروونی پەیدادەبێت لەگەڵ خراپ بوونی کەشوھەوا، بەتایبەتیش لە پاییزان زیاددەبێت.
دووەم:لەکاتی خواردنی نیسک و پاقڵە و فاسۆلیا و ….ھتد بە بەردەوامی، ئەوا سڵقرێگرێکی باشە و رێگە نادات کە غازات دروست بێت کە بەھۆی خواردنی نیسک وپاقڵە و فاسۆڵیا و نۆک و پاقڵەمەنییەکانی دیکەدا دروست دەبێت.
سێیەم:سڵق چارەسەری ئەو برینانە دەکات کە لەناو ریخۆڵەدا ھەیە.
چوارەم: گەڵای سڵق چارەسەری برین و ھەوکردنی پێست دەکات (ئەمەش لە رێگەی خواردنی گەڵای سڵق و دانانی لەسەر پێست).
پێنجەم:سڵق رێ لە کەمخوێنی دەگرێت، چونکە ڤیتامینەکانی (بی، کۆمپلێکس، فۆلیکئەسید)ی تێدایە، ئەمە جگە لە بوونی ماددەی ئاسن لە سڵق دا.
شەشەم:سڵق رێ لە ھەوکردنی میزەڕۆ (گورچیلە و میزڵدان) دەگرێت.
حەوتەم:ئەگەر ٢٥ تا ٥٠ گرام سڵق لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێت، پاشان بخورێتەوە بۆچارەسەری ھەوکردنی بۆڕییەکانی میز و قەبزی و مایەسیری بەسوودە.