تا ئێستا زانیوتانه ئاوی گوڵ سوودی چیه.؟
هه‌موو ده‌زانین كه ئاوی گوڵ پێكهاته‌یه‌كه له گوڵه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، یه‌كێكه له باشترین خۆراكه به‌سوده‌كان و بۆ زۆر نه‌خۆشی بواری جوانكاری پێست به‌كارده‌هێنرێت، بهلاَم ئه‌م جاره باس له سودی ئاوی گوڵ ده‌كه‌ین بۆ خانمانی دووگیان.”
ره‌نگه هه‌ندێك له خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا ئیشتیها و ئاره‌زووی خواردنیان نه‌مێنێت، بهلاَم به‌كارهێنانی ئاوی گوڵ له خواردندا و خواردنی ده‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی زیادكردنی ئاره‌زووی خواردن.
ئاوی گوڵ ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و بێتاقه‌تی و خهمۆكیهی له‌كاتی دووگیانی‌دا توشی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ده‌توانی له‌كاتی خۆشتندا له‌گه‌ڵ ئاوێكی شله‌تێندا ئاوی گوڵ به‌كاربهێنیت بۆ شتنی له‌ش.
هه‌ندێ جار به‌هۆی دووگیانیه‌وه پێستی له‌ش توشی وشكبوونه‌وه ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه ده‌بێت، ده‌توانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه‌یت و رۆژانه بیخۆیته‌وه بۆ پاراستنی پێست.
له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا ره‌نگه یه‌كێك له كێشه‌كان توشی ئازاری سك ببیت، خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو كه‌مێك ئاوی گوڵ رۆژانه دوورده‌خاته‌وه له ئازاری سك.
هه‌موو خواردنێك سودو زیانی هه‌یه بێگومان بۆ هه‌ندێك ره‌نگه باش بێت و بۆ هه‌ندێك ره‌نگه زیانی هه‌بێت به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی دووگیان به‌هه‌ندێك شت توشی حه‌ساسیه‌ت ده‌بن، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ست كرد حه‌ساسیه‌ت به ئاوی گوڵه‌كه هه‌یه به‌كاریمه‌هێنه.
سه‌رچاوه: 3a2ilati