ئێران موقته‌دا سه‌دریشی خسته ژێر باڵی خۆی و ئه‌مریكایی له عێراق لاوازتر كرد
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس له راپۆرتێكی دا ئاشكرا كردووه كه موقته‌دا سه‌دریش به‌هاوپه‌یمانی كردن له‌گه‌ڵ هادی عامری كه‌وته ژێر سێبه‌ری ئێران و ئه‌مریكاش هه‌روا دێت له عێراق به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێمدایه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق،خەڵکی عێراق هیواخوازبوون کۆتایی بە تائیفەرگەری بێت و عێراق پێش هەمووشتێک بخرێت، بەڵام سەدر تا دێک لە گروپ و میلیشیاکانی ئێران لە عێراق نزیکتر دەبێتەوە”.
له راپۆرتێكی دا ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، هاوپەیمانی نێوان سەدر و هادی عامری وەک یەکەم هاوپەیمانی شیعەکانی عێراق، سەردانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ناردنی کوڕی ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ بەغدا، لۆبی و دەستی تارانی زۆر بەهێزکردووە لە عێراقدا، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، واسیق ئەلهاشیمی، سەرۆکی گروپی توێژینەوەی ستراتیژی عێراقی، ده‌لێـ “هاوپەیمانێتیەکە بەرهەمی ئارەزووی ئێرانە بۆ دروستکردنی کاریگەری لە سیاسەتی عێراق، گووتیشی: “سەرباری هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان، سوننەکان هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانی بۆخۆیان دەدەن و کوردەکانیش بەهان شێوە، ئەمەش تائیفەگەری لەنێوان ئەو هێزە چەکدارانە دروست دەکات، ئەوەش مەترسیدارترین بارودۆخە لە ئێستادا”.
رۆژی شەممە(23/06/2018)، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەک براوەی سێهەمی شیعەکان، هاتە ناو هاوپەیمانیەکەی سەدر لەکاتێکدا پارتەکەی عەبادی (دەعوه)، پارتێکی ئیسلامی شیعییە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سەدر ئێستا لەگەڵ کەسانێک هاوپەیمانی دەبەستێت کە تاوانیان دژی سوونەکان و کوردەکان ئەنجامداوە و لە کاتی دەسەڵات گرتنە دەستیان وەک پیشەی هەمیشەییان ئەو کەسانە دەکەنە کاربەدەست و کاریان بۆ دەدۆزنەوە کە نزیک بن لە خۆیان.
لای خۆیەوە، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، وەک سیاسیەکی سوننە لە بارەی هاوپەیمانی شیعەکان گووتی: “پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق هانی ئەوانی دی (کورد و سوونە) دەدات بە جۆرێکی دیکە خۆیان رێکبخەن بۆ گفتوگۆ فەرمییەکان، دەشڵێت: “ئەو جۆرە لە دروستکردنی گروپ، وا لە سوننه‌کان دەکات ببنە یەک و بە یەک دەنگە قسە بکەن”.
دوای سەدر، عامری بۆتە کەسێکی گرنگی کایە سیاسیەکانی عێراق ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژانێک سەدر دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگای سوپای مەهدی دەجەنگا و عامریش بەهۆی دڵسۆزی بۆ ئێران دژی بەرژەوەندی واشنتنە لە عێراقش، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه لە زاری بەپرسێکی پارتەکەی عەبادی نووسیویەتی: “هەژموونی ئێران لە پشت هاوپەیمانی میلیشیاکانە، ئێران دەیەوێت نامەیەک بۆ ئەمەریکا بنێرت لە رێگای ئەو هاوپەیمانێتیە ئەوەیش ئەوەیە، تاران هێشتا رۆلی سەرەکی و کاریگەری هەیە لە عێراق”.