جارێكی تر خۆپێشاندان بۆ خانووه‌كانی گونده‌ی كۆڕی ده‌كرێت

جارێكی تر خۆپێشاندان دژی پارێزگایی هه‌ولێر ده‌كرێت، كه‌ جارێكی تر ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ژێر ناوی كۆمپانیایه‌ك، 65 وه‌ره‌قه‌ی تری له‌ خه‌ڵكی ساندوو و به‌ڵێنی 45 رۆژیان به‌خه‌ڵكدا، بۆ پێدانی خانووی گوندی كۆڕی، به‌ڵام جارێكی تر به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردوو، پاره‌ی هه‌زار خێزانی تری هه‌رێمی كوردستانیان برد”.

له‌و باریه‌وه‌ كارزان ره‌سوڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌ولێر داواكاریه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌، له‌ داواكاریه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌” زیانلێكه‌وتوانی گوندی كۆڕی رۆژی سێشه‌ممه‌، كاتژمێر 9:30 خوڵه‌ك، به‌یانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌درێت له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر، بۆ داواكردن له‌ مافه‌كانی ئه‌و پێنج هه‌زار كه‌سه، كه‌ به‌شداری له‌و پرۆژه‌یان كردووه‌، خۆپێشاندانه‌كه‌ش له‌ژێر ناوی به‌سه‌ چاوه‌روانی و به‌ڵێنی درۆ”.

له‌ رۆژی 9ی 4ی 2018 له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان” ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، ( تاهیر عه‌بدولڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سامان عه‌ره‌ب به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان” رایانگه‌یاند”له‌ ماوەی 45 رۆژدا ئه‌و خانوانه‌ دابه‌ش ده‌كرێن، خانووەكان بەشێوەی تیرپشك دابەش دەكرێت و ژمارەی خانووەكان دیار دەكرێت و گرێبەست لەگەڵ ھاووڵاتیان دەكرێت، روونیشی كرده‌وه‌، كه‌لەماوەی ئەو 45 رۆژەدا چەند خزمەتگوزارییەكی كەم لە پڕۆژەكە ماوە و تەواو دەكرێت”.

پاش وه‌رگرتنی 6500 دۆلاری تر له‌ هه‌زار خانه‌واده‌، كه‌ وابریار بوو له‌ماوه‌ی 45 رۆژ راده‌ستیان بكرێت خانووه‌كان، به‌ڵام زیاتر له‌76 تێپه‌ر ده‌بێت تاوه‌كو ئێستا خانووه‌كان دابه‌ش نه‌كراوه‌، كه‌سیش ئاماده‌ نیه‌ لێدوان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی خانوه‌كان بدات، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵك بێزار بووه‌ له‌ به‌ڵێنه‌كان و بریاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ خۆپێشاندان دژی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام بدات”.

زیانلێكه‌وتوانی خانووه‌كانی پرۆژه‌ی گه‌وندی كۆڕی له‌ ئێستادا پێیان وایه‌ ئیداری پارێزگای هه‌ولێر گاڵته‌ به‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن و ته‌سفیه‌ی حیسابی خۆیان به‌ پاری پرۆژه‌ی گوندی كۆری ده‌كه‌ن، كه‌ بریار بوو له‌ ماوه‌ی 45 رۆژ دابه‌ش بكه‌ن، ئێستا 76 رۆژ به‌سه‌ر واده‌كه‌ تێپه‌ر ده‌بێت كه‌س ئاماده‌ نیه‌ هیچ لێدوانێكیش بدات، جارێكی تر 6500 هه‌زار دۆلار له‌ هه‌زار كه‌سیان برد”.

Back to top button