نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆبۆوه
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فهرماندەی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان دەکرد کۆبووەوە”.
پاشنیوەڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24-6-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆزێف ڤۆتێل، فهرماندەی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا و كین گرۆس، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەدا ره‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێكرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و رۆڵی كورد له‌و پرۆسەیه‌دا.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپەیمانان و عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕابوون به‌تایبه‌تی بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییەیان له ناوچه‌كه‌دا. لهمبارەیهوه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپەیمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپاتکرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی سووریا كرا و جه‌خت لهوەكرایهوه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوەیه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فواد حسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى، وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده‌ى بوون.