راگەیێندراوێک له‌ لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن له‌ن هه‌ولێر روویاندا, لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، باری سەقامگیریی پایتەخت پارێزراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو تاوانباران و پێشێلکارانی یاسا وەردەگرین و دەیاندەین بە دادگا.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێردا هاتووه‌ “تێبینی دەکرێت لەم رۆژانەی دواییدا هەندێک رووداوی کوشتن و پێشێلکردنی یاسا لە شاری هەولێر بەدیکراوە و بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە باری سەقامگیریی پایتەخت پارێزراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو تاوانباران و پێشێلکارانی یاسا وەردەگرین و دەیاندەین بە دادگا”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر سوپاسی بەردەوامی خەڵکی دەکات و رایدەگەیێنێت ” داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکاری زیاترمان بکەن و هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت چەک هەڵبگرێت سەرەڕای ئەوەی چەکەکەی دەستی بەسەردادەگیرێت خۆشی دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و دەدرێتە دادگا”.

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە، هەر کەسێک ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ لێبخوڕێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كان

ئێوارەی 22ـی ئەمانگە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی باوک و کوڕێک لە شوێنی کارەکەیان کە نەمامگەیەک بوو لەناو شاری هەولێر، کوژران. کێشەکە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک برای کوژراوەکە لەسەر قەرز دوو کەس دەکوژێت، کەسوکاری کوژراوەکانیش بۆ تۆڵەکردنەوە برا و برازیەکی ئەویان لە شوێنی کارەکەیان کوشتەوە.
رۆژی 21ی ئەم مانگەش گەنجێک بەناوی “ر . ر” لەسەر رێگای کەسنەزان بە هەڵە کوژرا، بکوژەکەی بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی هەولێر، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 40 تاوانی کوشتن و خۆکوشتن و دزیکردن ئەنجامدراون، لە زۆربەیاندا چەک بەکارهێنراوە. لەسەر ئەو رووداوانەش 61 کەس دەستگیرکراون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان نەتوانراوە دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێموڵەت بەتەواوی بنبڕبربکرێت. لە شارەکانی کوردستان بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە، هەرچەندە بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکان بەبێ بوونی موڵەت نابێ  چەک بەهیچ کەسێک بفرۆشن، بەڵام دەگوترێت بەنهێنی چەک بەکەسانی بێ موڵەتیش دەفرۆشرێت.
Back to top button